ئاژەڵی کێوییان ئازارداوه
دوو تۆمەتبار لە قەزای شارەزوور دەستگیران
964+
محەمەد فاتیح
هەڵمەتی دەستگیركردنی ئەو كەسانەی راوی ئاژەڵی كێويی دەكەن و ئازاریان دەدەن بەردەوامە و بەشی پۆلیسی دارستانی شارەزوور دوو تۆمەتباریان دەستگیرکرد.
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی دارستان و ژینگەی پارێزگای سلێمانی دەڵێت، “دوو هاوڵاتی لە قەزای شارەزوور دیمەنی راوکردن و ئازاردانی ئاژەڵی کێوییان لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاوکردەوه”.
وتيشى، “دوابەدوای بڵاوكردنەوەی ئەو دیمەنانە، لە لایەن بەشی پۆلیسی دارستان و ژینگەی شارەزوور لێکۆڵینەوە و بەدواداچوونی بۆ کرا و لە ئەنجامدا بە بڕیاری دادوەر دەستگیر کران و پەڕاوی لێکۆڵینەوەیان بۆ کراوەتەوە”.