خاوەنەکەشی درایە دادگا

منداڵێک ئۆتۆمبێلێکی لێخوڕی، ئۆتۆمبێلەکە دەستی بەسەرداگیرا

شۆڕش قادری

لە هەولێر منداڵی خواپێداوێک ئۆتۆمبێلێکی بەرزی هاژوشت، هاتوچۆ پێیزانی، دەستی بەسەر ئۆتۆمبێلەکەدا گرت و خاوەنەکەشی دایە دادگا.

بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی هەولێر گرتەڤیدیۆی ئەو رووداوەی بڵاوکردووەتەوە و لەسەری نووسیوە، “ئەو ئۆتۆمبێلەی کە ئەم منداڵە 13 ساڵانە لێی دەخوڕی، دەستی بەسەر داگیرا”.

ئاماژەی بەوەشکردووە، رێکاری یاسایی بەرامبەر خاوەنی ئەو ئۆتۆمبێلە گیراوەتەبەر و  رەوانەی دادگا کراوە.