خاوەنەکەشی درایە دادگا
منداڵێک ئۆتۆمبێلێکی لێخوڕی، ئۆتۆمبێلەکە دەستی بەسەرداگیرا
964+
شۆڕش قادری
لە هەولێر منداڵی خواپێداوێک ئۆتۆمبێلێکی بەرزی هاژوشت، هاتوچۆ پێیزانی، دەستی بەسەر ئۆتۆمبێلەکەدا گرت و خاوەنەکەشی دایە دادگا.
بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی هەولێر گرتەڤیدیۆی ئەو رووداوەی بڵاوکردووەتەوە و لەسەری نووسیوە، “ئەو ئۆتۆمبێلەی کە ئەم منداڵە 13 ساڵانە لێی دەخوڕی، دەستی بەسەر داگیرا”.
ئاماژەی بەوەشکردووە، رێکاری یاسایی بەرامبەر خاوەنی ئەو ئۆتۆمبێلە گیراوەتەبەر و رەوانەی دادگا کراوە.