دهۆكیش یاریی هه‌یه
هه‌ولێر رووبه‌ڕووی نه‌ورۆز و مارادۆنا ده‌بێته‌وه
964+
ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵڵا
له یارییه‌كی به‌هێزی خولی نایابی عێراق، یانه‌ی هه‌ولێر به بارودۆخێكی ناجێگیر و به‌بێ چه‌ند یاریزانێكی سه‌ره‌كی، رووبه‌ڕووی یانه‌ی نه‌ورۆز ده‌بێته‌وه.
یارییه‌كه ئه‌مڕۆ شه‌ممه 18.2.2023 له یاریگه‌ی فرانسۆ هه‌ریری له گه‌ڕی 17ی خولی نایابی
عێراق كاتژمێر 16:15 خوله‌ك ده‌ستپێده‌كات.
چاوه‌ڕوان ده‌كرێت یارییه‌كی به‌هێز و سه‌رنجڕاكێش بێت، هه‌روه‌ها چاوه‌ڕوان ده‌كرێت جه‌ماوه‌رێكی زۆری هه‌ردوولا له یارییه‌كه‌دا ئاماده‌بن، هه‌رچه‌نده له پێكهاته‌ی یانه‌ی هه‌ولێردا چوار یاریزان به هۆكاری جیاجیاوه به‌شداریی ناكه‌ن، ئه‌وانیش “ئه‌حمه‌د سه‌رتیپ، ئه‌یمه‌ن ته‌ڕابلوسی، برۆنۆ ئۆلیڤێرا و ره‌وا یوسف”.
یانه‌ی هه‌ولێر، كه له پله‌ی 16ی ریزبه‌ندییه و 14 خاڵی هه‌یه، له‌وه‌ته‌ی 6ی ئه‌م مانگه‌وه بێ راهێنه‌ره و عه‌بدولقادر حوسێن به شێوه‌ی كاتی تیپه‌كه راهێنه‌ری تیپه‌كه‌یه.
ئیبراهیم قادر به‌رپرسی راگه‌یاندنی یانه‌ی هه‌ولێر دوێنی به تۆڕی 964ی وت، تا كۆتایی ئه‌م قۆناغه هه‌ر راهێنه‌ر عه‌بدولقادر حوسێن راهێنه‌ری تیپه‌كه ده‌بێت.
تۆڕی 964 ده‌زانێت، دوێنێ هه‌ینی هه‌ردوو یانه دوایه‌كه‌ی مه‌شقیی خۆیان بۆ یارییه‌كه ئه‌نجام دا، یانه‌ی هه‌ولێر له یاریگه‌ی خۆی و یانه‌ی نه‌ورۆزیش له یاریگه‌ی یانه‌ی هندرێن مه‌شقیان كرد.
یانه‌ی نه‌ورۆز به پێچه‌وانه‌ی یانه‌ی هه‌ولێر، له رووی ئه‌نجامه‌وه بارودۆخی به‌ره‌و هه‌ڵكشانه و ئێستا له پله‌ی 12یه 20 خاڵی هه‌یه، هه‌رچه‌نده تیپه‌كه یاریگه‌ی خۆی ئاماده نییه و یارییه‌كانی له یاریگه‌ی فرانسۆ هه‌ریری له هه‌ولێر ئه‌نجام ده‌دات.
یانه‌ی نه‌ورۆز به شێوه‌یه‌كی سه‌ره‌كی پشت به مارادۆنای هێرشبه‌ری به‌ڕازیلیی تیپه‌كه‌ی ده‌به‌ستێت، كه ئێستا به تۆماركردنی 8 گۆڵ له پێشه‌وه‌ی گۆڵكارانی خولی عێراقه، به هاوبه‌شی له‌گه‌ڵ یاریزانێكی دیكه.
هه‌ولێر و نه‌ورۆز له خولی عێراق تا ئێستا دوو یاریی فه‌رمییان به‌یه‌كه‌وه كردووه، بردنه‌وه‌یه‌ك بۆ هه‌ولێر و یه‌كێكیش بۆ نه‌ورۆز.
دهۆكیش یاریی هه‌یه
له یارییه‌كانی دیكه‌ی ئه‌مڕۆی خولی نایابی عێراق، یانه‌ی دهۆك له یاریگه‌ی خۆیدا به‌رامبه‌ر یانه‌ی نه‌فتی میسان یاریی ده‌كات، یارییه‌كه‌ش كاتژمێر 14:00 ده‌ستپێده‌كات.
دهۆك باشترین تیپی هه‌رێمی كوردستانه له خوله‌كه و ئێستا له پله‌ی شه‌شه‌می ریزبه‌ندییه به 27 خاڵ.