لە هەولێر 85 پاڵاوگە داخراون و 43 کەسیش دەستگیر کراون - وێنە: قائیمقامیەتی ناوەندی هەولێر
دوو خاوەن پاڵاوگە دراونەتە دادگا
“لە هەولێر 85 پاڵاوگە داخراون و 43 کەسیش دەستگیر کراون”
964+
شۆڕش قادری
بەهۆی سەرپێچیی ژینگەیی پاڵاوگەکان، لە هەولێری پایتەخت 43 کەس دەستگیر کراون و 85 پاڵاوگەش داخراون.
ئومێد خۆشناو پارێزگاری هەولێر بە 964ـی وت، “بەهۆی سەرپێچییەکانی پاڵاوگەکان، لە ناوەندی پارێزگا 43 کەس بەبڕیاری دادگا دەستگیر کراون و 85 پاڵاوگە داخراون.
سەبارەت بە پاڵاوگەکانی سنووری قەزای قوشتەپە، ئومێد خۆشناو وتی، شەش پاڵاوگە هەڵگیراون، پاڵاوگەیەک داخراوە و 15 پاڵاوگە دوای داخستنیان، لەلایەن لیژنەی ژینگە و پارێزگای هەولێر کراونەتەوە، کە بەپێی رێنمایی ژینگەی هەولێر کار دەکەن.
ئاماژەی بەوەشکرد، لە درێژەی رێکارەکانیان، دوو خاوەن پاڵاوگە دراونەتە دادگا و خاوەن پاڵاوگەیەکیش دەستگیر کراوە و رێکارەکانیش بەردەوامن.
گرتنەبەری رێوشوێنی یاسایی دژ بە سەرپێچیکارانی لە پاڵاوگەکان پەیوەستە بە بڕیارێکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، کە هەر پاڵاوگەیەک پابەندیی رێنماییە ژینگەییەکان نەبێت، دابخرێت و خاوەنەکانیشیان دەستگیر بکرێن.