لە پارێزگای هەڵەبجە 

فەرمانی دامەزراندن بۆ 75 کەس دەرچوو 

964+

توانا نەقی

ژمارەیەک فەرمانبەر کە ناویان لە لیستی دامەزراندنی 500 کەسکەی هەڵەبجە بوون گەڕاوەتەوە و فەرمانی دامەزراندنیان لە شاروانی بۆ دەرکراوە.

ئەمڕۆ چوارشەممە، بەڕێوەبەرایەتی گشتی شارەوانیەکانی هەڵەبجە بڵاویکردەوە، لە چوار چێوەی دامەزرانی 500 کەسەکەی هەڵەبجە ناوی 75 کەسی دیکە وەک فەرمانبەری شارەوانیەکان و چەن فەرمانگەیەکی دیکەی ئەو پارێزگایە گەڕاوەتەوە و دادەمەزرێن.

شارەوانی داوا لەو کەسانەش دەکات کە ناویان گەراوەتەوە بۆ دامەزراندن دەتوانن رۆژی یەکشەممە 13.7.2025 سەردانی بەڕێوەبەرایەتی شارەوانییەکان بکەن بۆ تەواوکردنی مامەڵەی دامەزراندنیان.

بە پێی نوسراوی فەرمی ژمارە 7453 کە بەرواری 9.7.2025 بە واژۆی ساسان عەونی وەزیری شارەوانی و گەشتوگواری واژۆی لەسەر کردووە ناو و ناوی شوێنی دامەزرانی ئەو 75 کەسە بلاو کراوەتەوە.

فەرمانی دامەزراندن بۆ 75 کەس دەرچوو