دیمەنێک لە بۆردی کارەبا وێنە: وەزارەتی کارەبا
6000 مۆلیدە کوژێندراوەتەوە
تا ئێستا زیاتر لە دوو ملیۆن هاوڵاتی سوودمەندن لە پرۆژەی رووناکی
964+
توانا نەقی
دوایین ئاماری گەیاندنی پرۆژەی رووناکی لەلاین وەزارەتی کارەباوە بڵاوکرایەوە و تا ئێستا زیاتر لە دوو ملیۆن هاوڵاتی بەشدارن کە دەکاتە 30%ـی کۆی دانیشتوانی هەرێم.
ئەمڕۆ چوارشەممە، وەزارەتی کارەبای هەرێم بڵاویکردەوە، لە هەرسێ شارەکانی هەولێر و سلێمانی و دهۆک بەردەوامن لە پرۆژەی رووناکی و تا ئێستاش زیاتر لە دوو ملیۆن کەس سوود مەندن.
دەشڵێت، زیاتر لە ملیۆن هاوڵاتی و 544 هەزار هاوبەش ئێستا سوومەندن لە کارەبای 24 کاتژمێری، بازنەکەش تا دێت فراوانتر دەبێت بۆ دابینکردنی کارەبایەکی دۆستی ژینگە و هەرزان بۆ هاوڵاتیان.
وەزارەتی کارەبا ئاماژەی بەوەشکردووە، زیاتر لە 2100 مۆلیدەی گازوایل لە گەڕەکەکان کوژێنراونەتەوە و تا کۆتایی ساڵی 2026ـیش، حکومەتی هەرێمی کوردستان لە پلانیدایە زیاتر لە ,7000 مۆلیدە بکوژێنێتەوە.
حکومەتی هەرێمی کوردستان مانگی پێشووتر ڕایگەیاندبوو کە هاوڵاتییان کەمترین پارەی کارەبایان دابوو لە پسوولەکانی مانگی پێنج. ئەمەش دەگەڕێتەوە بۆ نرخە نوێیەکان کەوا بۆ پاراستنی خێزانە کەمدەرامەتەکان و هاندانی هاوڵاتییان بۆ بەکارهێنانی بەرپرسیارانەی کارەباوە دانراون. لەژێر نرخە نوێیەکاندا، 80%ـی هاوڵاتییان پارەیەکی کەمتر دەدەن بە کارەبا بە بەراورد بەو پارەیەی دەیاندا بە هەردوو کارەبای نیشتیمانی و کارەبای مۆلیدە گازوایلەکان.
تاوەکو کۆتایی 2025 سەنتەری هەر چوار پارێزگای هەولێر، سلێمانی، دهۆک و هەڵەبجە کارەبای 24 کاتژمێریان پێ دەگات.