لە خامی عێراق رووبەرووی یەک بوونەتەوە

هاندەرانی یانەی زاخۆ بە ئامادەنەبوونی هاندەرانی یانەی نەوروز لەیاریگاکەیان دڵگرانن .

964+

شڤان عەبدوڵا – زاخۆ

لەچوارچێوەی قۆناغی هەشتەمی جامی عێراق، ئەمرۆ سێشەممە 8.7.2025 یانەی زاخۆ لەیاریگای خوی میوانداری یانەی نەوروز دەکات و سەرکەوتووی ئەم یاریە دەگاتە قۆناغی پێش کوتایی جامەکە.

لەروژی 24.5.2025 لەگەڕی 34ـی خولی ئەستێرەکانی عێراق، یانەی نەوروز لەیاریگای خوی میوانداری یانەی زاخۆی کردبوو و لەناو یاریگادا گرژی و ئاڵۆزی کەوتە ناو هاندەران و بەو هۆیەوە لەسوشیال میدیا هاندەرانی هەردوو یانە هێرشیان کردە سەر یەکتر.

ئەمڕۆ هاندەرانی یانەی زاخۆ برایەتی خویان بۆ هاندەرانی یانەی نەورۆز سەلماندیان و خوزگەیان دەخواست ئەوانیش لەناو یاریگا ئامادەبوونایە و هانی یانەکەیان بدایە.

پێداچوونەوە: توانا نەقی