لە یەکێک لە پرۆژە نیشتەجێبوونەکانی هەولێر 

بەرگری شارستانی هاوڵاتیەکیان لەناو مەسعەد رزگار کرد 

964+

توانا نەقی

ئێوارەی ئەمڕۆ سێشەممە هاوڵاتیەک لەناو مەسعەدی یەکێک لە پرۆژەکانی هەولێر گیری خواردبوو لەلایەن تیمەکانی بەرگری شارستانییەوە رزگار کرا.

بەرگری شارستانی هەولێر بڵاویکردەوە، بەهۆی کارەبا بڕینەوە هاوڵاتیەکی تەمەن 31 ساڵ لەناو مەسعەد گیری خواردبوو لەلایەن تیمەکانیانەوە توانراوە رزگار بکرێت.

ئاماژە بەوەشکراوە، کەسەکە لەناو مەسعەدەکە گیریخواردبوو لەلایەن تیمی بنکەی بەرگری شارستانی شەهید نەریمانەوە ژیانی لە مردن رزگار کراوە.

شاخەوان سەعید وتەبێژی بەرگری شارستانی هەولێر بە 964ـی وت، لە کاتژمێر 6:15 ئەم ئێوارە ئەو هاولاتییە گیری خواردووە لە دوای 4 خولەک تیمەکانیان ئاگادر کراونەتەوە و ماوەی 25 خولەک لە ناو مەسعەدەکە بووە.

لە کاتی بومەلەرزە گونجاوە بەرزکەرەوە (مەسعەد) بەکاربهێ...

لە کاتی بومەلەرزە گونجاوە بەرزکەرەوە (مەسعەد) بەکاربهێنین؟