وشكه‌ساڵى كاریگه‌رى هه‌بووه
له ناحیه‌ى مانگێشك به‌پێی پلانێك ئاوى رووبار بۆ جوتیاران دابه‌شده‌كرێت
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى به‌نداوى دهۆك ده‌ڵێت، ئه‌مڕۆ له‌گه‌ڵ چه‌ند لایه‌نێكی په‌یوه‌ندیدار چوونه‌ته ناحیه‌ى مانگێشك و پلانێكیان بۆ جوتیارانى ئه‌و كگونادانه داناوه كه له سنوورى ناحیه‌كه‌ن، كه چۆن بتوانن به‌یه‌كسانى وود له ئاوى رووباری رۆگەرم وه‌ربگرن بۆ كشتوكاڵ كردن و كارێكیش نه‌كرێت به‌م وشكه‌ساڵییه ئاوى رووباره‌كه به‌فیڕۆ بڕوات.
رووباره‌كه تاوه‌كو سنوورى ئه‌م ناحیه‌یه ده‌بڕێت به زیاتر له 10 گوند تێده‌په‌ڕێت و له ته‌واوى ئه‌م گوندانه‌ش ساڵانه جوتیاران كارى كشتو‌كاڵى جۆراوجۆرى لێ ئه‌نجام ده‌ده‌ن.
ئاماژه به‌وه‌كراوه، به‌شێوه‌یه‌كی مه‌یدانى سه‌ردانى چه‌ند شوێنێكی سه‌ر رووباره‌كه كراوه و هه‌ر زێده‌ڕۆیی جوتیاران له‌سه‌ر رووباره‌كه بیندراوه لابراون، به‌تایبه‌تیش كه به‌شێكیان ئامێری غه‌تاسیان بۆ گواستنه‌وه‌ى ئاو له رووباره‌كه بۆ سه‌ر زه‌ویه كشتوكاڵییه‌كانیان دانابوو.
بڕیاردرا، لیژنه‌یه‌ك پێكبهێندرێت و له چه‌ند رۆژی داهاتووشدا بۆ رێكخستنه‌وه‌ى ئاوى رووباره‌كه و سوودوه‌رگرتنى جوتیاران، ده‌ستبه‌كار بن.