دواوادە 15ـی مانگە

وەزارەتی بازرگانی كەركوكییەكان بۆ پڕكردنەوەی كارتی خۆراک ئاگادار دەكاتەوە

964+

محەمەد فاتیح

وەزارەتی بازرگانی عێراق وادەی پڕكردنەوەی كارتی ئەلیكترۆنی خۆراكی بۆ كەركوكییەكان درێژكردەوە و دواوادەیان بۆ دەستنیشان دەكات.

لقی سەرەكی دابینكردنی بەشەخۆراكی كەركوك بڵاویكردەوە بەپێی رێنماییەکانی وەزارەتی بازرگانی و پلاندانان و بەشی بەدواداچوون، 15.7.2025 دواوادەيه بۆ خەڵكی پارێزگای کەرکوک و قەزا و ناحیەکانی بۆ نوێکردنەوەی کارتی ئەلیكترۆنی بەشەخۆراک.

پێشتر لقی سەرەكی دابینكردنی بەشەخۆراكی كەركوك هاوڵاتیانی ئاگادار كردەوە كە تا 6.6.2025 ماوەی نوێکردنەوەی کارتی ئەلیكترۆنی بەشەخۆراک درێژکراوەتەوە بەمەبەستی تەواوکردنی رێکارەکانی نوێکردنەوە تاكو بلۆك نەكرێن و بێ‌ بەش نەكرێن لە بەشەخۆراک.