نزیکەی 80 دۆنم زەوی سووتا
ئاگرەکەی قەرەداغ کۆنتڕۆڵ کرا
964+
دیلان محەمەد – سلێمانی
ئاگرەکەی قەرەداغ کۆنتڕۆڵ کرا و بەهۆیەوە نزیکەی 80 دۆنم زەوی لە پوش و پاوان و دارستان سووتا.
موقەدەم عەبدوڵا حسێن بەڕێوەبەری پۆلیسی دارستانی قەرەداغ بە 964 وت، “کەمێک لەمەوبەر ئەو ئاگرەی لە پشتی گوندی جافەرانەوە سەریهەڵدابوو، بەتەواوەتی کۆنتڕۆڵ کرا و کوژێندرایەوە”.
وتیشی، ئاگرەکە بووە هۆی سووتانی نزیکەی 80 دۆنم زەوەی لە پوش و پاوان و دراستان، بەڵام دواجار لەلایەن تیمەکانی پۆلیسی دارستان و بەرگریی شارستانی و هاوڵاتیانەوە کۆنتڕۆڵ کرا.
موقەدەم عەبدوڵا حسێن وتیشی، تا ئێستا هۆکاری کەوتنەوەی ئاگرەکە نەزانراوە و لێکۆڵینەوە لەوبارەیەوە بەردەوامە.
نیوەڕۆی ئەمڕۆ دووشەممە 7.7.2025 ئاگرێک لە قەزای قەرەداغ کەوتەوە و بەهۆی رەشەباوە تەشەنەی سەند و ناوچەیەکی بەرفراوانی سووتاند.
پێداچوونەوە؛ شۆڕش قادری