شارەوانیی زاخۆ 15 هەزار پارچە زەوی ئامادەیە
ئەوانەی هەشت ساڵ خزمەتیان هەیە وەرگرتنی زەوی دەیانگرێتەوە
964+
شڤان عەبدوڵا – زاخۆ
پرۆسەی ئامادەكردنی زەوی بۆ دابەشکردنی بەسەر فەرمانبەران لە سەرۆکایەتی شارەوانیی زاخۆ بەردەوامە، لیژنەی شارەوانییەکە گەیشتووەتە کوتا ئامادەکاری و پێشبینی دەکرێت لە دوو تا سێ مانگی داهاتوودا 11 هەزار و 500 فەرمانبەر زەوی وەربگرن.
قۆناغی یەکەم بەر لە چەند مانگێک بوو، چوار هەزار و 747 کەس لە ناوچەی کەڕنێ لە وەرگرتنی پارچە زەوی سوودمەند بوون، ئەوانەی ماویشن تا سێ مانگی تر زەوی وەردەگرن.
نەوزاد حاجی، بەرپرسی دابەشکردنی پارچە زەوییەکان لە شارەوانیی زاخۆ بە 964 وت، پرۆسەکە سێ هەزار و 500 دۆنم زەوی بە دابەشکراوی لەسەر چوار کەرتی “سەلکا، خرابدار، باکرما، و خێلەخ” لە خۆدەگرێت، ئامادەکاری گەیشتووەتە قۆناغی كۆتایی.
“مژدە بەو فەرمانبەر و خانەنشینانە دەدەین، ئەوانەی هەشت ساڵ زیاتر خزمەتیان هەیە سودمەند دەبن، پێشبینیی دەکەین کەمتر لە سێ مانگی دیكە دەست بە دابەشکردنی زەوییەكان بکەین”، نەوزاد حاجی وای وت.
وتیشی، زیاتر لە رێژەی پێویست پارچە زەویمان ئامادە کردووە، بۆ ئەوەی مافی هیچ کەسێک نەفەوتێت، دووبارە پرۆسەی دابەشکردنیش وەک جاری پێشوو بە تیروپشک دەبێت.
پێداچوونەوە: ئەرسەلان عەبدوڵا
دابەشكردنی زەوی
سەرۆکی شارەوانی: ستافمان کەمە
شوێنی 550 خانەنشینکراو بۆ شارەوانی سلێمانی پڕنەکراوەتەوە
ناوی ئەوانەی زەوییان بۆ دەرچوو لە 964 ببینە
تیروپشک بۆ دابەشكردنی چوار هەزار پارچە زەوی دیكە لە هەولێر ئەنجامدرا
سنووری هەولێر
ئەو زەوییانەی بەسەر فەرمانبەران دابەشکراون هێشتا هیچیان بۆ نەکراوە
سنووری قوشتەپە