هەواڵەکان
لە سۆران ئاوى ماڵان بوو بە کۆبۆن
ژووری هەواڵ
کۆبۆنمان هەر بۆ نەوت و بەیاعى و بەنزین بیستووە، بەڵام ئەوەتا لە سۆران کۆبۆنى ئاویش دانراوە و سێ هەزار ماڵ بە تەنکەر و بەشێوەى کۆبۆن ئاو وەردەگرن.
بەبێ ئەوەى خۆیان ئاگاداربن، ئەمڕۆ بەشێک لە دوکاندارانى بازاڕى شێخەڵاى هەولێر کە بە بۆرى چییەکان ناسراون، لەلایەن خاوەن دوکانەکانەوە پێیان وتراوە چۆڵى بکەن فرۆشتمان.
لێرە ناڕۆین هەتا جوابمان نەدەنەوە، داواش دەکەین هیچ نوسینگەیەک زەوییەکان نەکڕێت چونکە کێشەى تێدایە، ئەمە قسەى ژمارەیەک لە خاوەن زەوییەکانی گەڕەکی کانی سپیکەى شارى سلێمانییە کە ئەمڕۆ گردبوونەوە و دەڵێن،”زەویەکانمان داگیرکراوە و قەرەبوومان دەوێت.”
ئێمە خواخوامان بوو بگەڕێینەوە بۆسەر ئەم خاکە، چۆن جارێکى تر قبوڵى دەکەین لێمان بسەننەوە، ئەمە قسەى دانیشتوانى ناحیەى کۆکسە کە ئەمڕۆ دژى بڕیارێکى حکومەتى عێراق خێوەتیان هەڵدا و رازى نین لە کوردستان دایان ببڕن.