لە پێش نیوەڕۆوە سەری هەڵداوە
ئاگرەکەی قەرەداغ بەردەوام سەرهەڵدەداتەوە
+964
دیلان محەمەد جەزا
لە نیوەڕۆی ئەمڕۆوە ئاگرێک لە قەزای قەرەداغ کەوتووەتەوە و بەهۆی باوە بەردەوام سەرهەڵدەداتەوە.
موقەدەم عەبدوڵا حوسێن بەڕێوەبەری پۆلیسی دارستانی قەرەداغ بە 964 وت، لە نیوەڕۆوە ئاگرێک لە پشتی گوندی جافەرانەوە کەوتووەتەوە و هەڵکشاوە بۆ شاخەکە.
وتیشی، تیمەکانی پۆلیسی دارستان و بەرگریی شارستانی و هاوڵاتیان سەرقاڵی کۆنتڕۆڵکردنین، جارێکیش کۆنتڕۆڵ کرد، بەڵام بەهۆی ئەو بایەی هەیە، بەردەوام سەرهەڵدەداتەوە.
ئەوەی خستەڕوو، تا ئێستا هۆکاری کەوتنەوەی ئاگرەکە نەزانراوە و لێکۆڵینەوە بەردەوامە، ئاگرەکە لە دۆڵی جافەرانەوە سەرکەوتووە و تەشەنەی سەندووە.
پێداچوونەوە: ئەرسەلان عەبدوڵا