چیتر پێویست ناکات بچنە کەرکوک و خورماتوو

یەکەیەکی پشکنینی پزیشکی بۆ تازەزاواکان لە داقوق دەکرێتەوە

کاروان ساڵحی – کەرکوک

دانیشتووانی داقوق و دەورووبەری چیتر پێویست ناکات بۆ پشکنینی پزیشکی لەکاتی هاوسەرگیری، سەردانی کەرکوک و دوزخورماتوو بکەن، هەر  لە نەخۆشخانەی داقوق دەتوانن پشکنینەکە ئەنجام بدەن .

پەرلەمانتار دیلان غەفور بە 964ـی وت، “پێشتر هەر کەسێک لە قەزای داقوق و گوندەکانی سەر بە قەزاکە هاوسەرگیری بکردایە، دەبوو سەردانی تاقیگەی گشتی کەرکوک یان دوزخورماتووی بکردایە بۆ ئەنجامدانی پشکنینی پزیشکی، لەسەر داواکاری خەڵک سەردانی وەزیری تەندروستی عێراقم کرد و رەزامەندیم لێ وەرگرت یەکەیەکی پشکنینی پزیشکی لەناو نەخۆشخانەی گشتیی داقوق بکرێتەوە”.

ئاماژەی بەوەشکرد، ئەو بڕیارە خزمەتێکی بەرچاو بە دانیشتووانی قەزای داقوق دەکات و لە هاتوچۆ و بێنەوبەرەیەکی زۆر رزگاریان دەکات.

پێداچوونەوە؛ شۆڕش قادری