گەنجێکی دهۆک خەریکی بەخێوکردنی کونەپەپوە

964+
هەژین هەرکی

ئاشتی ئیسلام گەنجێکی خەڵکی گوندی کەڕەیە، ماوەی دوو ساڵە جوتێک کونەپەپو بەخێو دەکات و دەڵێت، خەونی منداڵی بووە.

بە قسەی خۆی دەڵێت، گەشتیاران سەردانی دەکەن و تەماشای کونەپەپوەکانی دەکەن و وێنەیان لەگەڵ دەگرن.

ئەو لە گوندەکەی خۆیان شوێنێکی کەلەپووری دروستکردووە بۆ ئەوەی خەڵکی سەردانی بکەن.

دەشڵێت، کە تاوەکو 12 هەزار دۆلاریان پێداوە بۆ ئەوەی باڵندەکانی بفرۆشێت، بەڵام بەنیاز نییە دەستبەرداریان ببێت.

پێداچوونەوە: هێمن بەکر