لۆگۆی سیستمی بانکیی هەژماری من
بۆ مانگی ئایار
%95ـی یەکە هاوبەشەکانی پێشمەرگە بە دیجیتاڵی هاوکاری هاوپەیمانان وەردەگرن
964+
ژێوار خدر
نزیکەی %95ـی یەکە هاوبەشەکانی هێزەکانی پێشمەرگە بۆ مانگی ئایار هاوکارییەکانی هاوپەیمانان بەشێوەی دیجیتاڵی و لە رێگەی هەژماری منەوە وەردەگرن.
حکومەتی هەرێم رایگەیاند، “ئەمە هەنگاوێکی دیکەیە لە بەهێزکردنی رێککەوتنی نێوان ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا و وەزارەتی پێشمەرگە لە پرۆسەی دابەشکردنی هاوکارییەکانی ئەمریکا لە رێگەی هەژماری بانکی بەسەر یەکە هاوبەشەکانی هێزەکانی پێشمەرگە.
بەپێی راپۆرتێک، کە لە هەژماری من بڵاوکراوەتەوە، لە پارێزگای هەولێر 25 هەزار و 340، لە پارێزگای سلێمانی 23 هەزار 770 هاوبەش و لە پارێزگای دهۆک 15 هەزار و 130 هاوبەش لە هێزەکانی پێشمەرگە هەن کە بکۆی گشتی دەکاتە 64 هەزار و 240 هاوبەش.