لەسەر مافی مرۆڤ و دادپەروەری بوو

کچێکی بەرازیلی لەوپەڕی دنیاوە خەڵاتی کوڕە کوردەکەی بردەوە

964+

ژووری هەواڵ

ئەو خەڵاتەی بۆ بابەتی دادپەروەری و مافی مرۆڤ بەناوی کوڕە کوردێکەوە تەرخان کرابوو، بە نسیبی کچێکی پەرازیلی بوو.

رۆژی هەینی لە لاهای لە هۆڵەندا خەڵاتی دادپەروەری بەخشرایە کچێکی بەرازیلی کە خوێندکاری زانکۆی (لاند)ە، ئەم خەڵاتە بەناوی کەڤین بەگیخانی ناونراوە، ئەو گەنجە کوردەی خۆی لە ژیاندا نەماوە، بەڵام بەهۆی کارەکانیەوە بووەتە ئایکۆنی دادپەروەری.

میلێنا دورۆدا تۆرێس ئەو کچە بەرازیلییەیە کە خەڵاتەکەی بردەوە، مەرجی ئەم خەڵاتە ئەوەیە خوێندکار نامەی دەرچوونی لەسەر بابەتێکی پەیوەست بە دادوەری یان مافی مرۆڤ بێت.

د. نەزەند بەگیخانی پوری کەڤین بە 964ی وت: مەراسیمەکە زۆر زۆر جێگەی شانازی بوو بۆ ئێمە، مایەی خۆشحاڵییەکی گەورەبوو کە کچێکی بەرازیلی لەوپەڕی دنیاوە تێزێک لەسەر مافی مرۆڤ و دادپەروەری دەنووسێت و بەهۆی ئەو خەڵاتەوە ناوی کورد دێت.

بۆ ئەوەی هەموو شتێک لەبارەی کەڤین بەگیخانی و خەڵاتەکەوە بزانن، ئەم لینکە بکەنەوە

سبەی لە لاهای خەڵاتی کەڤین بەگیخانی بۆ دادپەروەری دابە...

سبەی لە لاهای خەڵاتی کەڤین بەگیخانی بۆ دادپەروەری دابەش دەکرێت