له شه‌ش مانگدا بۆ نزیكه‌ى 1500 نه‌خۆش كراوه
له كۆیه رۆژانه 15 كاتژمێرى به‌رده‌وام كارى شوشتنه‌وه‌ى گورچیله بۆ نه‌خۆشه‌كان ده‌كرێت
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
ته‌ندروستى كۆیه ده‌ڵێت، سه‌نته‌ره‌ى گورچیله‌ى ده‌ستكرد رۆژانه 15 كاتژمێری به‌رده‌وام كارده‌كه‌ن بۆ شوشتنه‌وه‌ى گورچیله‌ى نه‌خۆشه‌كان و له‌ماوه‌ى شه‌ش مانگى یه‌كه‌مى ئه‌مساڵیشدا كارى شوشتنه‌وه‌ى گورچیله بۆ نزیكه‌ى هه‌زار و 500 نه‌خۆش كراوه.
جگه له رۆژانى هه‌ینى به‌شێوه‌یه‌كی به‌رده‌وام له شه‌ممه تاوه‌كو پێنجشه‌ممه له‌كاتژمێر 7:00ـى به‌یانییه‌وه تاوه‌كو 10:00ـى شه‌و كارى شوشتنه‌وه‌ى گورچیله له‌و سه‌نته‌ره به‌رده‌وامه.
به‌پێی ئامارێ كه ته‌ندروستى كۆیه بڵاویكردووه‌ته‌وه له‌ماوه‌ى شه‌ش مانگى ئه‌مساڵ هه‌زار و 478 هاولڵاتى شوشتنه‌وه‌ى گورچیله‌یان بۆ كراوه كه ته‌مه‌نیان له نێوان 12 بۆ 80 ساڵاندا بووه و له‌هه‌ردوو ره‌گه‌زیشن.
ته‌ندروستى كۆیه ده‌ڵێت، كارى شوشتنه‌وه‌ى گورچیله لە رێگه‌ی سیستمێکی ئاڵۆز و وردەوە ئەنجامدەدرێت هەر چارەسەرێک کە بۆ چارەخوازێک دەکرێت نزیکەی چوار کاتژمێر دەخایەنێت بەپێی خشتەیەک، کە دانراوە پرۆسەکە ئەنجامدەدرێت.
زۆرجاریش لەکاتی دروستبوونی گرفتی تەندروستی نەخۆشەکان یاخود کارەبا یا ئەو ئامێر و سیستمە ئاڵۆزەی پرۆسەکە ئەنجامدەدەن ئەوەندەی تر ستافی سەنتەرەکە دەخاتە بەردەم دۆخێکی قوڕس و ناهەموار، تاوه‌کو ئاساییبوونەوە و جێگیربوونی دۆخەکە.