"لە شەڕ و پێکدادانێکدا"

سەربازێکی پاسەوانی سنووری ئێران لە مەریوان کوژرا

شۆڕش قادری

لە شەڕ و پێکدادانێکدا سەربازێکی پاسەوانی سنووری ئێران لە مەریوان کوژرا.

ئاژانسی هەواڵی ئیرنا لەزاری فەرەج رۆستەمی فەرماندەی پاسەوانی سنووری پارێزگای سنە بڵاویکردووەتەوە، بەرەبەیانی ئەمڕۆ شەممە 5.7.2025 لە نزیک بازگەی سنووریی ئەنجیران شەڕ و پێکدادان لە نێوان تیمێکی پاسەوانی سنووری مەریوان و گروپێکی چەکدار روویداوە.

ئاماژە بەوەشکراوە، لە شەڕەکەدا سەربازێکی پاسەوانی سنووری مەریوان بەناوی سلێمان مۆرسلی خەڵکی شاری بناو سەربە پارێزگای ورمێ، بە سەختی برینداربووە و دوای گەیاندنی بە نەخۆشخانە بەهۆی سەختی برینەکەی گیانی لەدەستداوە.

فەرماندەی پاسەوانی سنووری سنە وێڕای دەربڕینی هاوخەمی بۆ بنەماڵەی ئەو سەربازە، جەختی لە رووبەڕووبوونەوەی قاچاخچیان و پاراستنی سنوورەکان کردووەتەوە.