بەر لە دەستبەکاربوونیان

خولێکی زانستی و کارگێڕی و یاسایی بۆ پزیشکانی تازەدامەزراو بەڕێوەدەچێت

964+

ئەرسەلان عەبدوڵا

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی تەندروستیی هەولێر رایگەیاند، لە رێگەی سەرۆکی پزیشکانی نیشتەجێ، خولێکی راهێنانیان بۆ پزیشکانی تازە دامەزراو دەستپێکردووە و 16 رۆژ دەخایەنێت.

بەڕێوەبەرایەتییەكە دەڵێت، بە ئامادەبوونی پزیشکانی پسپۆڕی فریاکەوتن و پزیشکانی پسپۆڕییەكانی دیكە، خولێك لە هەولێر بۆ پزیشكانی تازەدامەزراو لە رۆژی یەكی ئەم مانگەوە دەستیپێكردووە و ماوەی 16 رۆژ بەردەوام دەبێت، ئەمەش بە ئامانجی زیاتر ئاشناكردنی پزیشكە تازەكان بە کاری رۆتینی نەخۆشخانەکان، هەروەها شارەزابوونیان بە بابەتەكانی كارگێڕی و یاسایی و زانستی.

سەرچاوەكە ئاماژە بەوە دەكات، دواتر کۆرسێکی زانستی لە لایەن کۆمەڵەی پزیشکانی فریاکەوتن پێشکەش بە بەشداربووانی خولەكە دەکرێت، ئەمەش پێش ئەوەی پزیشكە تازەدامەزراوەكان لە نەخۆشخانەكان دەستبەكاربن.

تەندروستی هەولێر راهێنان بە شۆفێری ئەمبوڵانسەکان دەکا...

تەندروستی هەولێر راهێنان بە شۆفێری ئەمبوڵانسەکان دەکات