بەراورد بە هەفتەى رابردوو

داهاتی ئەم هەفتەیەی سلێمانی و هەڵەبجە نزیکەی سێ هێندە کەمیکردووە

964+

شۆڕش قادری

داهاتی نانەوتی ئەم هەفتەیەی هەردوو پارێزگای سلێمانى و هەڵەبجە زیاتر لە شەش ملیار و 700 ملیۆن دینارە و بەراورد بە هەفتەی پێشوو، نزیکەی سێ هێندە کەمیکردووە.

بەپێی نوێترین داتای ماڵپەڕی شەفافیەت، داهاتی نانەوتیی سنووری سلێمانی و هەڵەبجە و هەردوو ئیدارەی راپەڕین و گەرمیان لە 28.6.2025 تا ئەمڕۆ هەینی 4.7.2025، تەنیا شەش ملیار و 743 ملیۆن و 346 هەزار و 945 دینارە، لەکاتێکدا هەفتەی پێشوو، بڕی 17 ملیار و 812 ملیۆن و 492 هەزار و 632 دینار بوو.

وەک ماڵپەڕەکە ئاشکرایکردووە، لە داهاتی ئەم هەفتەیەی پارێزگاکانی سلێمانی و هەڵەبجە، بڕی پێنج ملیار و 36 ملیۆن و 699 هەزار و 695 دیناری بە شێوەی نەختینە و یەک ملیار و 706 ملیۆن و 432 هەزار و 250 دیناری چەکە و بڕی 215 هەزار دیناریشی مەقاسە.

ماڵپەڕی شەفافییەت تایبەتە بە ئاشکراکردنی داهاتە نانەوتییەکانی هەریەکە لە پارێزگاکانی سلێمانی، هەڵەبجە و ئیدارە سەربەخۆکانی گەرمیان و راپەڕین.

ئەو بڕە داهاتە لەمانە بەدەستهاتوون: دەروازە سنوورییەکان، فڕۆکەخانە، گومرگ، کرێی کێش و پێوەرەکان، پێبژاردن و سزای دارایی، پشکنینەکان، رسووماتی بەخشین، ژینگەی ئۆتۆمبێل، تابلۆ و داهاتی شارەوانییەکان.

داهاتی یەک ساڵی سلێمانی نزیکەی 900 ملیار دینارە

داهاتی یەک ساڵی سلێمانی نزیکەی 900 ملیار دینارە

ئەم هەفتەیە 61% داهاتی سلێمانی و هەڵەبجە کەمی کردووە

ئەم هەفتەیە 61% داهاتی سلێمانی و هەڵەبجە کەمی کردووە