دەتوانن گەنم رادەست بکەن
رووبەری گەنمی جوتیارانی پێباز و شێخ تەویل راست کرایەوە
ئەحمەد مستەفا
ئەو هەڵەیەی لە رووبەر و ژمارەی جوتیارانی ناحیەی پێباز و شێخ تەویل کرابوو بۆ بەبازاڕکردنی گەنمی جوتیارانی ئەمساڵی 2025 چارەسەر کرا، ئەوەش دوای ئەوەی کۆنووس پێشکەش کرا و زانرا کە ژمارە راستەکان ئەوەنییە لە پلانی کشتوکاڵی باسکراوە.
کشتوکاڵی گەرمیان کۆنووس و نوسراوەکانی جوتیارانی هەردوو ناحیەکەی بڵاوکردووەتەوە، کە لە تۆماری بەبازاڕکردنی گەنم بە هەڵە داتاکانیان نوسرابوو.
کۆی جوتیارانی ناحیەکانی پێباز و شێخ تەویل لە گەرمیان، رووبەری چێندراویان کراوە بە 18 هەزار و 974 دۆنم، لە کاتێکدا رووبەری راستەقینەی چێندراویان 23 هەزار و 358 دۆنمە.
کشتوکاڵی گەرمیان لەو راگەیەندراوەدا کە 964 بینوویەتی ئەوەی نوسیوە، پاش گفتوگۆ و ونوسراو ناردن بۆ وەزارەتى کشتوکاڵ و کۆمەڵێک لە فەرمانگە و دەزگاى فەرمى حکومەت و راوێژکاریی وەزارەتمان و نوێنەرانى کورد لە پەرلەمان و حکومەتى عێراق ئەو گرفتە چارەسەرکراوە و ژمارەی و رووبەری جوتیارەکان راست کراوەتەوە.
کشتوکاڵی گەرمیان ئەوەشی نوسیوە، لەماوەى داهاتوودا جوتیارانى هەردوو سنورى باوەنور و شێخ تەوێل دەتوانن بەرهەمى گەنمی کێڵگەکانیان رادەستى سایلۆ بکەن.
وێنەیەک لە نوسراو و کۆنووسەکان؛
