پێدەچێت درۆن بێت

دەنگى تەقینەوەیەکى بەهێز لە کەرکوک بیسترا

964+

کاروان ساڵحى- کەرکوک

کەمێک لەمەوبەر دەنگى تەقینەوەیەک لە کەرکوک بیسترا.

سەرچاوەیەک لە پۆلیسى کەرکوک بە 964ـى وت،” کەمێک لەمەوربەر دەنگێکى گەورە لە سنوورى فڕۆکەخانەى کەرکوک بیسترا”.

دەشڵێت: تاکو ئێستا یەکلایى نەبوینەتەوە موشەکە یان درۆن، بەڵام ئەوە دەزانین لە سنوورى گەڕەکى بەدر کەوتووەتە خوارەوە.

بەوتەى سەرچاوەکە، پێدەچێت مەبەستیان ئەوە بووبێت ئاراستەى فڕۆکەخانەى بکەن، بەڵام نەگەیشتووە و لەو گەڕەکە کەوتووەتە خوارەوە.

نوێکردنەوە لە کاتژمێر 9:45

سەرچاوەیەک لە حەشدى شەعبى بە 964ـى وت،”دەنگە بەهێزەکە کەوتنەخوارەوەى درۆنێک بووە لە نزیک بارەگایەکى حەشدى شەعبى لە گەڕەکى بەدر”.

جەختیشى کردووەتەوە کە هیچ زیانێکى گیانى نەبووە.

پێداچوونەوە: وریا فەتاح

بەهۆی کەوتنەخوارەوەی درۆنەکان چەند ماڵێک زیانیان پێگە...

بەهۆی کەوتنەخوارەوەی درۆنەکان چەند ماڵێک زیانیان پێگەیشتووە