پۆلیس چاوەڕێی سکاڵایە

محاویلە دزەکانی شەمامک جوتیارانیان بێ کارەبا کردووە

964+

ئەحمەد شەمزین – هەولێر

ئەو جوتیارانەی ئاو یان کارەبایان پێویستە بۆ زەوییە کشتوکاڵییەکانیان، لە دەشتی شەمامکی هەولێر، لەگەڵ ئەوەی ساڵی نەهاتبوو بۆیان چەند شەوێکە کەسانی نەناسراو دەستیان کردوە بە دزینی کێبڵ و محاویلەی کارەباکانیان.

خەڵک ئەو گوندانە دەڵێن، ئەو کەسانە خۆیان دەچن کێبڵی فیز و سەر محاویلەکان لێ دەکەنەوە، ئەوەندە شارەزا و بلیمەتن، محاویلەکەش کارەبی تێدا ناهێڵن و هەڵی دەدەنە خوارەوە و دەیبەن، تەنیا لە ماوەی سێ رۆژی رابردوو، سێ محاویلە و زیاتر لە 300 مەتر كێبڵ دزراوە.

دیار رەئوف، خاوەنی زەویی و جوتیارە لە گوندی سیراوە، محاویلەكانی زەوی ئەوان دزراوە، ئەو بە 964ی وت، دیاردەی دزینی کێبڵ و محاویلە لە هەموو گوندەكانی ناحیەی شەمامك سەری هەڵداوە. ساڵی پاریش بۆردێكی كارەبا و كێبڵیان لە ئێمە دزی دواتر ئەمساڵ لە 28.6.2025 هەڵساون بەبردنی كێبل دواتر لە 1.7.2025 محاویلەكانیان بردووە و ئەمساڵ جوتیار ناتوانی هیچ قازانجێك بكات و زۆر زەرەرمەندبوونە.

لە ناحیەی شەماک و لە گوندەكانی، سیراوە، رەختاوە، ماستاوە، تەندوورە و دێمهات کە دەکەونە سنوورەکەیەوە ئەو حاڵەتانە بینیراوە، یوسف مامەند بەهەمان شێوە جوتیارەو كێبڵەكەی ئەوانیشیان دزیوە بۆ 964 وتی، ئەو دزە چۆتە سەر محاویلەکە، كارەباش هەبووە كێبڵەكانی لێ كردووەتەوە، نازانم چۆن نەترساون، چونكە لەهەركەسێك بدات فەوری دەیكوژێ.

پەیوەندیدار بەم بابەتە قسەمان لەگەل بەرێوبەری بنكەی پۆلیسی تورەق كرد، راید ئەحمەد هەیاس بۆ 964 وتی، ئەو هاوڵاتییانە بابێن سەردانمان بكەن و داوا تۆماربكەن، بەدڵنیایەوە رێكاری یاسایی دەگرینەبەر و بكەرانی ئەم كارە دەستگیر دەكەین.

پێداچوونەوە: ئەحمەد مستەفا

باندێکی دزینی محاویلەی کارەبا دەستگیر کران

باندێکی دزینی محاویلەی کارەبا دەستگیر کران