تێچووی ئەو سیستمەی دەیكڕێت زیاتر لە 2.5 ملیار دۆلارە
ئەو نهێنییەی تائێستا لە بارەی ئاسمانی عێراقەوە نەتزانیوە
964+
ژووری هەواڵ
عەقید سەلام ئەسعەد پسپۆڕە سەربازییەکەی 964 زانیاری سەیر ئاشکرا دەکات
عەقید سەلام ئەسعەد پسپۆڕە سەربازییەکەی 964 باس لەو سیستمە بەرگرییە دەكات كە عێراق بە نیازە بیكڕێت و تا چەند دەتوانێت سودی لێ ببینێت و ئاسمانەكەی كۆنتڕۆڵ دەكات.
ئەو دەڵێت، “عێراق سیستمی بەرگری بەهێز دەكڕێت لە كۆریا و دەتوانێت فڕۆكەی F16 بخاتە خوارەوە و تێچووی سیستمەكەش زیاتر لە 2.5 ملیار دۆلارە”.
وتيشى، “بۆ فێربونی بەكارهێنانی ئەم سیستمە عێراق نزیكەی نۆ مانگی پێویستە وناشتوانێت ئاسمانی عێراق له 100% كۆنتڕۆڵ بكات و بۆ ئەو مەبەستەش پێویستی بە دەساڵ هەیە”.