شێخ دەیکڕێت بۆ جوانى

دوکاندارێک: چەقۆ بە گەنج و مەنج نافرۆشم

964+

دیلان محەمەدجەزا- سلێمانى

دوکاندارێکى فرۆشتنى چەقۆ و شمشێر لە سلێمانى باس لەوەدەکات، زۆرینەى ئەوانەى چەقۆ دەکڕن خاوەن چێشتخانەکانن، دەشڵێت: ژمارەیەک کەس بۆ جوانى دەیکڕن.

چەقۆ نافرۆشم بە گەنج و مەنج

دیلمان محەمەد غەفور، دوکاندارێکى سلێمانییە و جۆرەکانى چەقۆ و شمشێر دەفرۆشێت، لەبارەى کارەکەیەوە بۆ 964 قسەى کردووە و دەڵێت: دوو ساڵە خواست لەسەر کڕینى چەقۆ کەمبووەتەوە و زیاتر چێشتخانە و ماڵەکان دەیکڕن.

ئەو کە زۆرینەى جۆرەکانى چەقۆ لە دوکانەکەیدا هەیە، ئاشکراى دەکات کە چەقۆى هەیە دەگاتە نزیکەى دوو هەزار دۆلار (20 وەرەقە).

“چەقۆ بە هەموو کەس نافرۆشم و نایدەم بە گەنج و مەنج، سەیرى دەموچاوى دەکەم و خەبیرم تێیدا، ئەگەر زانیم بۆ بابەتێکى دروست بەکارى ناهێنێت پێى نافرۆشم”، ئەو دوکاندارە وادەڵێت.

باسى لەوەش کرد، شمشێر و خەنجەر لە دوکانەکەیدا دەستدەکەوێت کە زیاتر شێخ و موریدەکان دەیکڕن و بۆ جوانى بەکارى دەهێنن.

پێداچوونەوە: وریا فەتاح

123 کەس بە چەقۆ لەکاتی قوربانی خۆیان بریندار کردووە

123 کەس بە چەقۆ لەکاتی قوربانی خۆیان بریندار کردووە