بڕۆنه نوسینگه‌ى كه‌ركوك
33 خێزانى ماده‌ى 140 ئاگاداركراونه‌ته‌وه باركۆد ببه‌ن و چه‌كی قه‌ره‌بوو وه‌ربگرنه‌وه
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
له نوسینگه‌ى كه‌ركوكى ماده‌ى 140 33 خێزانى ئاواره ئاگادار كراونه‌ته‌وه باركۆىدى ساڵى 2025 له‌گه‌ڵ خۆیان ببه‌ن بۆ ئه‌وه‌ى بتوانن چه‌كى قه‌ربوكردنه‌وه‌یان وه‌ربگرن.
نوسینگه‌ى كه‌ركوكى ئه‌م ماده‌یه ده‌ڵێت، بۆ ئه‌و خێزانە ئاوارانه‌ی ناویان لەم لیسته بڵاوكراوه‌دا هاتووه، رۆژى دووشه‌ممه 7.7.2025 سه‌ردانی نوسینگەی کەرکوکى مادەی 140ـی دەستوری عێراق بكه‌ن، به مه‌به‌ستى هێنانی سوره‌ت قه‌یدى نوێ (باركود) ساڵى 2025، بۆ وەرگرتنی چه‌كی قەرەبووکردنەوە.
هه‌ر یه‌كێك له‌و خێزانه ئاوارانه پێویسته بەڵگەنامە ئەسڵیەکان لەگەڵ کۆپی رەنگاوڕەنگ بۆ هەموو ئەندامانی خێزان له‌گه‌ڵ دوو وێنەی خاوەنی مامەڵەکە لەگەڵ خۆیان ببه‌ن.
قه‌ره‌بوكردنه‌وه بۆ هه‌ر خێزانێكی ئاواره‌ى ماده‌ى 140 بڕى 10 ملیۆن دیناره كه له‌لایه‌ن لیژنه‌ى باڵاى ئه‌م ماده‌یه كه به‌پێی ده‌ستوورى عێراق ده‌ستنیشان كراون، پێیان ده‌درێت.