دیمه‌نێكی قه‌زاى مه‌خمور... وێنه: نیاز قاره‌مان.
سه‌ردانى قایمقامییه‌تى مه‌خمور بكه‌ن
ئاگاداریه‌ك بۆ ئه‌وانه‌ى 10 ملیۆن دیناره‌كه‌ى قه‌ره‌بووى ماده‌ى 140 یان وه‌رنه‌گرتووه
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
قایمقامییه‌تى قه‌زاى مه‌خمور ئاگاداری ئەم هاوڵاتیانە كردووته‌وه کەوا لەسەرژمێری سالی 1957 سنوری قەزاكه‌یان و ناحیەکانی قەراج، دیبه‌گە، مه‌لاقەرە و گوێر بووە و مامەڵەی قەرەبووی مادەی 140ـی کردووە و قه‌ره‌بووه‌كه‌یان وه‌رنه‌گرتووه سه‌ردانیان بكه‌ن.
ئه‌و هاوڵاتیانه ده‌گرێته‌وه كه لە ساڵانی 2007 بۆ 2008 ناویان تۆماركردووه بەڵام تاوه‌کو ئێستا قەرەبووی 10 ملیۆن دینارەکەیان وەرنەگرتووە .
قایمقامییه‌ت ده‌ڵێت، دەتوانن لە سبه‌ینێ 30.6.2025 سەردانی قایمقامیەت و ناحیە کان بکەن بەمەبەستی دووبارە پێشکەشکردنی مامەڵەکانیان .
پێویسته هه‌ره‌یك له‌و هاوڵاتیانه ئه‌م پێداویستیانه‌ش له‌گه‌ڵ خۆی ببات كه بریتیه له كارتی نیشتمانی هەموو ئەندامانی خێزان و دوو کۆپی سەرۆک خێزان ، پسولەی خۆراک ، کارتی نیشتەجێبوون، کارتی دەنگدان.
ئاماژه به‌وه‌شكراوه، كه پێشکەشکردنی مامەڵەكان تەنیا ئەو کەسانە دەگرێتەوە کەوا پێشوتر مامەڵەیان پێشکەشکردوە و هەر هاوڵاتیەکی موالیدی لە 1975 بەرەو سەر بێت دەبێت وێنەیەک لە گرێبەستی مارەبرینی لەگەڵ بێت، ئه‌وانه‌شی له‌ژیاندا نه‌ماون، پێویسته قه‌سام شەرعی و کارتی نیشتمانی هەموو وەرەسەکانى هه‌بێت.