دیمه‌نێكی كاتى واژۆكردنه‌كه... وێنه: ئیداره‌ى سه‌ربه‌خۆى زاخۆ.
پارێزگار و سه‌رپه‌رشتیار واژۆیان كرد
زاخۆ و مۆرهید بوونه ده‌ستخوشكى یه‌كترى
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
ئیداره‌ى سه‌ربه‌خۆى زاخۆ ده‌ڵێت، ئه‌مڕۆ ئیداره‌كه‌یان له‌گه‌ڵ پارێزگایه‌كی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانى ئه‌مریكا بوونه ده‌سته‌خووشك و بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش پارێزگارى ویلایه‌ته‌كه و سه‌رپه‌رشتیاری زاخۆ واژۆى ئه‌و گرێبه‌سته‌یان كردووه.
پارێزگاكه‌ى ئه‌مریكا ناوى مۆرهید ه سه‌ر به ویلایه‌تى مێنیسۆتایه.
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 2.7.025 گوهدار شێخۆ سەرپەرشتیارى ئیداره‌ى سەربەخۆی زاخۆ، له وڵاتى ئەمریکا له‌گەڵ شێللی کارلسۆن پارێزگارى مێنیسۆتا گرێبه‌ستى ده‌سته‌خووشكییان له‌نێوان زاخۆ و مۆرهێد، واژۆكرد.