ئەگەرنا بێبەش دەبن

بەشەخۆراکی پشدەر بۆ هاوڵاتیان: پسوڵەی نەوت نوێبکەنەوە

964+

محەمەد عەلی ـ پشدەر

بەشەخۆراکی پشدەر داوا لە هاوڵاتیان دەکات سەردانی بریکارەکانی خۆراک بکەن، ئەوانەی پسوڵەی نەوتیان بەسەرچووە نوێی بکەنەوە، ئەگەرنا بێبەش دەبن لەو بەشە نەوتەی کە دەدرێت بە هاوڵاتیان.

لە پشدەر نزیکەی 26 هەزار و 500 پسوڵەی خۆراک هەیە، لەو ژمارەیە زیاتر لە سێ هەزاریان بەسەر چوون، ئەگەر نوێنەکرێنەوە کاریان پێناکرێت.

مەحمود قادر، لێپرسراوی بەشەخۆراکی پشدەر، ئەمڕۆ چوارشەممە 2.7.2025 بە 964ـی وت، هاوڵاتیان زۆر خەمساردن لە نوێکردنەوەی پسوڵەکانیان، داواکارین بەزوترین کات بەدەم ئەم بانگەوازەوە بێن، لەبەر ئەوەی ژمارەی پسولەکان زۆرە و کاتی دەوێت تا نوێدەکرێنەوە.

بۆ نوێکردنەوەی هەر پسوڵەیەک بڕی پێنج هەزار دینار لە هاوڵاتیان وەردەگیرێت.

پێداچوونەوە: هاوبەش

سبەینێ پسوڵەی نەوت لە دهۆک دابەشدەکرێت

سبەینێ پسوڵەی نەوت لە دهۆک دابەشدەکرێت