کەشوهەوا

لە چاو دوێنێدا 2 پلە پلەکانی گەرما بەرزتر دەبنەوە

964+

توانا نەقی

کەشناسی پێشبینی خۆی بۆ کەشی ئەمڕۆ کردووە و ئاسمان ساماڵ دەبێت لەگەڵ بوونی تۆزێکی کەم بە تایبەتی لە سەر ناوچەکانی باکور و باکوری رۆژئاوا هەرێم.

بەڕێوەبەرایەتی گەشتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێم بڵاویکردەوە، پلەکانی گەرما لەچاو دوێنێدا تا دوو پلەیەک بەرزتر دەبنەوە، سبەینێش کەشەکە هەروەک ئەمڕۆ دەبێت.

ئەمڕۆ چوارشەممە 2.7.2025
خێراى با / لەسەر خۆ – مامناوەند دەبێت  ( 10 – 20 )کم/ک .
مەوداى بینین / (5 –  7 ) کم دەبێت. لەکات و شوێنی تۆز کەمتر دەبیت لە 5 کم
ئاراستەی با /  باکووری رۆژئاوا دەبێت.
پلەکانی گەرما/ بەرز دەبێتەوە وە بە نزیکەى (1-2 ) پلەى سیلیزى بەراوورد بە  تۆمارکراوەکانی دوێنێ وەک لە وێنەکەدا ئاماژەی پێکراوە.

بەرزترین پلەکانی گەرما بۆ ئەمڕۆ چوارشەممە:
هەولێر :  40 پلەی سیلیزی
سلێمانی : 38 پلەی سیلیزی
دهۆک :  38  پلەی سیلیزی
کەرکوک : 41 پلەی سیلیزی
زاخۆ  :  40 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە :38 پلەی سیلیزی
سۆران :  38 پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران : 29 پلەی سیلیزی
گەرمیان :42  پلەی سیلیزی