هەواڵەکان

خاوەن مۆلیدەکانى سلێمانى گردبوونەوە و خۆڵبارینێش ئیشی خۆی کرد


ژووری هەواڵ

خاوەن مۆلیدە ئەهلییەکانى سلێمانى گردبوونەوە و دەڵێن، پڕۆژەى کارەباى 24 کاتژمێر لەگەڵ خۆیان 30 هەزار کەسیش بێکار دەکات.

هەموان لە خۆڵبارین بەگلەیى و ناڕازین، بەڵام ئێوارە بەجێمان دێڵێ و لەگەڵ خۆیششیدا 5 پلە گەرمى کەمکردەوە.

زۆر جار بەهۆى گەرما زۆرەکەیەوە دەوترێت رەنگە جەهەنەم لەژێر کەلار بێت، بەڵام سەخاوەت و مڕۆڤدۆستانەى کەلارییەکان کەشە گەرمەکەى فێنک کردووە.

بڕیاربوو ئەمڕۆ سێشەممە، لە قەزای دەربەندیخان گرتنی سەگە بێلانەکان دەستپێبکات و دواتر بگوازرێنەوە بۆ شێڵتەر، بەڵام بەھۆی دەستنەکەوتنی کرێکار نەیانتوانی کارەکە دەستپێبکەن.