964 هۆكارەكەیتان بۆ دەخاتەڕوو
لەدایكبوونی بەشێكی زۆری كورد لە یەكی تەمووز بەلاتانەوە ئاساییە؟
964+
محەمەد فاتیح
ئەمڕۆ یەكی تەمووزە 1.7 رۆژی لەدایكبوونی بەشێكی زۆری هاوڵاتیانی هەرێمی كوردستان و عێراقە، 964 هۆكاری ئەم بابەتەتان بۆ دەخاتەڕوو.
بەپێی گەڕانەکانی 964 تا سەرەتای سەدەی بیستەم زۆرێك لە كوردی گوند و ناوچە شاخاوییەكان نەیانزانیوە تەنیا ناوی خۆیشیان بنووسن و ناسنامەیان هەر نەبووە، لە نیوەی یەكەمی سەدەی بیستەمیشدا كوردی بێ ناسنامە زۆر بووە و ئەوانەشی كە ناسنامەیان دەركردووە زۆربەیان رۆژی لە دایكبونی خۆیان نەزانیوە و هەندێكیشیان لە ساڵەكەشی دڵنیانەبوون، چونكە زۆربەی زۆری ژنانی كورد بە تایبەتی خەڵكی گوند و شارۆچكە بچوكەكان لە ماڵەوە منداڵیان دەبوو.
بە هەزاران هاوڵاتیانی هەرێمی كوردستان بێجگە لە هاوڵاتیانی عێراقی رۆژی حەقیقی لەدایكبونی خۆیان نەزانیوە و بەم هۆكارەش لەبەر ئەوەی بەشی زۆری هاونیشتمانیان رێکەوتی لەدایکبوونیان دیار نەبوو، حكومەتی عێراق كردی بە یاسا و بە بڕیاری ژمارە 1ـی پشتبەستوو بە ماددەی 17ـی یاسای رەگەزنامەی عێراقی، بڕیاری دا رۆژی 1-7 وەک ریکەوتی لەدایکبوون دیاری بکات، چونکە ئەو رێکەوتە ناوەڕاستی ساڵە.