كۆبووەنەوە كرا

هەولێر گەنمی جوتیارانی دیبەگە و گوێڕ وەردەگرێت

964+

ئەرسەلان عەبدوڵا

لە هەولێر لیژنەی باڵای بەبازاڕکڕدنی گەنمی جوتیاران كۆبووەوە، بڕیاری دا گەنمی جوتیارانی ناحیەكانی دیبەگە و گوێڕیش وەربگیرێت.

بەپێی راگەیاندراوی پارێزگای هەولێر، لیژنەی باڵای بەبازاڕکڕدنی گەنمی جوتیاران، لیژنەی باڵای بەبازاڕکڕدنی گەنمی جوتیاران رۆژی دووشەممە به‌ مه‌به‌ستی ئاگاداربوون له‌ شێوازی به‌بازاركردنی گه‌نمی جوتیارانی هه‌ولێر و ده‌وروبه‌ری، بە سەرپەرشتی هێمن قادر، جێگری پارێزگار و سەرۆکی لیژنە و بە ئامادەبوونی هێمن سه‌ید موراد، بەڕێوه‌به‌ری گشتیی كشتوكاڵی هه‌ولێر و بەڕێوەبەرانی بازرگانی دانەوێلەی هەولێر، چاودێری بازرگانی هەولێر، کشتوکاڵی مەخمور، کشتوکاڵی دیبەگە، کشتوکاڵی گوێر، بەڕێوەبەری کارگێڕی پارێزگا، ئاسایشی هەولێر، یەکێتیی جوتیاران، لە بەڕێوەبەرایەتی گشتیی کشتوکاڵی هەولێر کۆبوونەوەی لیژنەی باڵا ئەنجامدرا.

“لە کۆبوونەوەکەدا دوای گفتوگۆکردن لە بارەی زیاتر رێکخستنی کارەکان و خزمەتکردنی جوتیاران، میکانیزم و ئامادەکاری پێویست داڕێژرا بۆ وەرگرتنی گەنمی جوتیارانی سنووری ناحیەکانی گوێر و دیبەگە، هاوكات لەگەڵ گەنمی جوتیارانی بەشەکانی دیكەی سنووری پارێزگای هەولێر”، لە راگەیاندراوەكەدا واهاتووە.

ناحیەی دیبەگە سەر بە قەزای مەخموورە و ناحیەی گوێڕیش سەر بە پارێزگای موسڵە و 40 كیلۆم ەتر لە هەولێر دوورە.