بە دەیان هەزار گوڵی تێدا دەچێنرێت
پڕۆژەی سەوزکردنی رێگەی هەولێر – موسڵ ئاڵایه‌كی گه‌وره‌ی كوردستانيش لەخۆ دەگرێت
964+
محەمەد فاتیح
پڕۆژەی سەوزکردنی رێگەی هەولێر-مووسڵ بە دەیان هەزار دار و گوڵ و درەختی تێدا دەچێندرێت و ئاڵایه‌كی گه‌وره‌ی كوردستانيش لەخۆ دەگرێت.
وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزارى هەرێمی كوردستان بڵاویكردەوە پڕۆژەی سەوزکردنی یەکتربڕی شەقامی 120 مەتریی هەولێر لە رێگەی هەولێر-موسڵ لەسەر بودجەی نووسینگەی سەرۆکی حکوومەت به مه‌به‌ستی زیادكردنی رێژه‌ی سه‌وزایی له شاری هه‌ولێر جێبەجێ دەکرێت و لەلایەن وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزارەوە دیزاینكراوه.
دەشڵێت، ” پڕۆژه‌كه لەسەر رووبەری 205 هەزار مەتر دروست دەکرێت و نزیکه‌ی 70 هەزار دار و گوڵ و درەختی تێدا دەچێندرێت، له‌گه‌ڵ دروستكردنی ئاڵایه‌كی گه‌وره‌ی كوردستان كه له ئاسمانه‌وه دیمه‌نێكی جوان به شاری هه‌ولێر ده‌به‌خشێت”.
“ئامانج لە دروستکردنی ئەم پڕۆژەیە، زیادکردنی رێژەی سەوزایییە لە شاری هەولێر و هاوکات سیمایەکى جوانتر بە شارەکە دەبەخشێت بە تایبەتی دەروازەی هەولێر و موسڵ و نزیك فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تیی هه‌ولێر”.