"شۆفێری ئۆتۆمبێلەکە مۆڵەتی نییە"
لەسەر پاسکیلەکەی ئۆتۆمبێل لێیدا و گیانی لەدەست دا
964+
میلاد جەلال – گەرمیان
لە گەڕەکی ھەواری نوێ لە قەزای کفری ئۆتۆمبێلێک لە پاسکیلسوارێکی دا و گیانی لەدەست دا، شۆفێری ئۆتۆمبێلەکە مۆڵەتی نییە و دەستگیر کراوە.
سامان عەلی، وتەبێژی ھاتوچۆی گەرمیان بە 964ى وت،”ئێوارەی ئەمڕۆ دووشەممە 30.6.2025 ئۆتۆمبێلێکی جۆری ئێم جی لە گەڕەکی ھەواری نوێی قەزای کفری، لە پاسکیلسوارێکی داوە و بە سەختی برینداری کردووە، دواتر بەهۆی سەختی برینەکەی گیانی لەدەستداوە”.
“ئەو پیاوەی گیانی لەدەستداوە تەمەنی 61 ساڵە، شۆفێری ئۆتۆمبێلەکەش تەمەنی 18 ساڵە و مۆڵەتی شۆفێری نییە”، سامان عەلی وای وت.
ئاماژەی بەوەشکرد، شۆفێری ئۆتۆمبێلەکە دەستگیرکراوە، تەرمی پیاوەکەش لە پزیشکی دادی کەلارە.
پێداچوونەوە؛ شۆڕش قادری