سەرۆكی كاتیی یانەی هەولێر

“داوامان كردووە رۆژی 7.7 هەڵبژاردن بكرێت”

964+

عەبدولعەزیز خالند – بەحركە

سەرۆكی كاتیی یانەی هەولێر ئاشكرای كرد، هەموو ئامادەكارییەكیان بۆ هەڵبژاردنی دەستەی كارگێڕیی كردووە و داواشیان كردووە رۆژی 7.7.2025 هەڵبژاردن بكرێت.

تاهیر سابیر خۆشناو، ئێوارەی ئەمڕۆ یەكشەممە 29.6.2025 بە 964ی راگەیاند، كاروبارەكانی هەڵبژاردنی دەستەی كارگێڕیی نوێی یانەی هەولێریان تەواو كردووە و ناوی ئەندامانی دەستەی گشتییان لە یانەكە هەڵواسیوە.

وتیشی، داوامان كردووە هەڵبژاردن لە رۆژی 7.7.2025 بكرێت و بە سەرپەرشتیی بەڕێوەبەرایەتیی گشتی وەرزش و بە ئاگاداری نوێنەرایەتیی لیژنەی ئۆڵمپیی عێراق دەبێت.

سەرۆكی كاتیی یانەی هەولێر هەروەها ئاشكرای كرد، داوایان كردووە لە ئێستاوە بودجەیەك بۆ یانەی هەولێر بۆ وەرزی نوێ دابین بكرێت، بۆ ئەوەی كار بكەن بۆ ئامادەكردنی تیپێكی بەهێز بۆ وەرزی داهاتوو.

هەڵبژاردنی یانەی هەولێر چەند جارێكە دووچاری دواخستن دەبێت، تا ئێستاش دوو دەستە بە شێوەی كاتی ئیدارەی یانەكەیان بەڕێوەبردووە و بەردەوامن.

پێداچوونەوە: ئەرسەلان عەبدوڵا

"نزیكە خۆم بۆ هەڵبژاردنی كارگێڕیی یانەی هەولێر كاندید بكەم"