پەیامنێری 964 لە شوێنی ئاگرەكەیە

“هیچ درۆن و مووشەکێک لە بەحركە نەكەوتوونەتە خوارەوە”

964+

عەبدولعەزیز خالند – بەحركە

پەیامنێری 964 ئەمشەو خۆی گەیاندە قەزای بەحركە و دوای گەڕان و سووڕانێكی زۆر و قسەكردن لەگەڵ شایەدحاڵەكان، دەركەوتووە هیچ درۆنێك لە بەحركە نەكەوتووە.

ئەمشەو وابڵاوكرایەوە درۆنێك لە قەزای بەحركە كەوتووەتە خوارەوە و ئاگریش كەوتووەتەوە، بەڵام پەیامنێری 964 چووە شوێنی ئاگرەكە و چەند شایەدحاڵێك دووپاتیان كردەوە، كە لە ئێوارەوە لەو شوێنەن، كە دەكەوێتە پشت كەمپی ئیماراتی و نە درۆنیان بینیوە و نە دەنگی هیچ تەقینەوەیەكیان گوێ لێبووە.

هەروەها بە پێی بەدواداچوونی 964، ئەو ئاگرەی كە دەبینرێت، شوێنی كۆكردنەوە و سووتاندانی زبڵ و خاشاكە.

هاوكات دەزگای دژەتیرۆری كوردستان لە راگەیاندراوێكدا ئەمشەو پشتڕاستی كردەوە، هیچ درۆن و مووشەكێك لە بەحركە نەكەتوون و شار ئارامە.

پێداچوونەوە: ئەرسەلان عەبدوڵا

هیچ درۆنێک لە سنووری هەولێر نەکەوتووەتە خوارەوە

هیچ درۆنێک لە سنووری هەولێر نەکەوتووەتە خوارەوە