لە پۆدکاستی لەشساغی ئەمجارە

سوودەکانی خوێنبەخشین و گرنگیی خۆراکی دەوڵەمەند بە ئاسن و ڤیتامینەکان

964+

جێگر مەحمود

ئەڵقەی ئەمجارەی پۆدکاستی “لەشساغی” سەبارەت بە پاراستنی تەندروستیی خوێنە.

بۆ ئەم مەبەستەش لەم ئەڵقەیەدا میوانداری دکتۆر هاوار خۆشناو پسپۆڕی نەخۆشییەکانی خوێن کراوە، بۆ قسە کردن و تیشک خستنەسەر چەند خاڵێکی گرنگ بۆ پاراستنی تەندروستیی خوێن

لە میانەی پۆدکاستەکەدا د. هاوار جەختی لەوە کردەوە کە کەمخوێنی بەهۆی کەمی ئاسن و ڤیتامینەکانەوە دروست دەبێت، بەڵام دیاریکردنی نیشانەکانی کەمخوێنی تەنیا بە زەردی رووخسار نابێت و پێویستە پشکنین ئەنجام بدرێت.

باسی لە  سوودەکانی خوێنبەخشین و گرنگیی خۆراکی دەوڵەمەند بە ئاسن و ڤیتامینەکانیش کرد

وتیشی، بۆ خۆپاراستن لە نەخۆشییە بۆماوەییەکانی وەک تالاسیمیا پشکنینی پێش هاوسەرگیری چارەسەرێکی سەرەکییە و هۆشداریشی دا لەبارەی مەترسییەکانی جگەرەکێشان و قەڵەویدا کە دەبنە هۆی خەستبوونەوەی خوێن (خوێنمەین) و نیشانەکانی شێرپەنجەی خوێنی وەک ماندوویەتی و دابەزینی کێشی روونکردەوە.

چەند تێگەیشتنێکی باویشی راستکردەوە، کە لەناو خەڵکدا باون، وەک ئەوەی دەوترێت، دەرکەوتنی پەڵەی شین و مۆر پێویستی بە پشکنینە، ئاماژەی بەوەشدا کە خوێن پیسبوون، یان خوێن خەستبوون لەوانەیە نیشانەی نەخۆشی بێت، هیچ بنەمایەکی پزیشکییان نییە.

لە باسكردنی كێشەكانی تەندروستی سێكسی و پرۆستات شەرم مە...

لە باسكردنی كێشەكانی تەندروستی سێكسی و پرۆستات شەرم مەكەن