له شارى ره‌ققه دۆزرایه‌وه
مێردمنداڵێكى رفێندراوى ئێزدی دواى 11 ساڵ به خانه‌واده‌كه‌ى شادبووه‌وه
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
دوای 11 ساڵ لە رفاندنی مێردمنداڵێكی ئێزدى ئازادكرا و گەڕایەوە زێدی خۆی، به‌رپرسی نوسینگه‌ى رزگاربووانى ئێزدیش ده‌ڵێت، مێردمنداڵه‌كه له شارى ره‌ققه‌ى سوریا بووه ئازاد كراوه.
مێرمنداڵیكە ناوی رەوەند رەئوف، له ساڵى 2014 كاتێك چه‌كدارانى داعش هێرشیان كرده سه‌ر شنگال و ناوچەكانی دیكەی ئێزدیی، رفێندرابوو.
حوسێن قائیدی، بەرپرسی نووسینگه‌ى رزگاربوانی ئێزدی دەستی داعشن ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌نووسیدا ئازادكردنى ئه‌و مێردمنداڵه‌ى ئاشكرا كرد و وتیشی مێردمنداڵەكه لە شاری رەققەی سوریا دۆزراوەتەوە و گەڕێندراوەتەوە بۆ كوردستان.
ئاماژەی بەوەشكرد، نوسینگەكەیان بەردەوام دەبێت لە هەوڵەكانی بۆ گەڕاندنەوەی سەرجەم ئێزدییە رفێندراوەكان. بەگوێرەی زانیارییەکان، ئەو مێرمنداڵە ئەندامی خێزانێکی حەوت کەسییە کە تەواوی ئەندامەكانی لە ساڵی 2014 رفێندرابون.