لە ناسریە

فەرمانبەرێکی شارەوانی بە تۆمەتی بەرتیل وەرگرتن شەش ساڵ زیندانی کرا

توانا نەقی

دادگای تاوانەکانی زیقار سزای شەش ساڵ زیندانی بەسەر کارمەندێکی بەڕێوەبەرایەتی شارەوانی ناسریە جێبەجیکرد بە تاوانی ئەوەی ئەو کارمەندە داوای بەرتیلی کردووە لەبارمبەر رایی کردنی مامەڵەی هاوڵاتیەک.

دادگاکە ئەوەی بڵاوکردووەتەوە، ئەو فەرمانبەرە بەرتیلی لە هاوڵاتیەک وەرگرتووە تاوەکو بە خێرایی مامەڵەکەی لە شارەوانی بەڕێبکات و کاری رایی بکات.

ئاماژە بەوەشکراوە، لە شارەوانی ناسریە ئەو کارە روویداوە و سزاکەشی بە پێی بڕگەکانی بڕیاری 160ـی ساڵی 1983 بڕی 1/2 لە یاسای سزادانی عێڕاقی جێبەجێکراوە.