لەلایەن دژەتیرۆری عێراق و هێزە ئەمنیەکانی سلێمانییەوە
لە بەرزایەکانی پەڵکانە سێ چەکداری داعش کوژران
964+
کاروان ساڵحی
لە رووبەڕووبوونەوەیەکی هاوبەشی نیوان هێزە ئەمنیەکانی سلێمانی و دژەتیرۆری عێراقی لەگەڵ چەند چەکدارێکی رێکخراوی داحش لە بەرزایەکانی پەڵکانە سێچەکداری ئەو رێکخراوە کوژراون.
سەرچاوەیەک لە دژە تیرۆری عیراق بۆ 964 وتی، لە بەرزایەکانی پەڵکانە لە نێوان دووز خورماتو و کفری سێ چەکداری داعش کوژراون
وتیشی ، یەکێک لە کوژراوەکان بەرپرسی سەربازی کەرتی ئەبو موسا ئەشعەریە لە ویلایەتی کەرکوکی چەکدارانی داعش و ئەوەی دیکەش بەرپرسی کەرتی سلێمان بەگە ئۆپەراسیۆنەکە لە چیای پەڵکانە بووە .
سەرچاوەکە ئاماژەی بەوەشکرد، ئەو ئۆپەراسیۆنە بەهاوبەشی لە نێوان هێزە ئەمنیەکانی سلێمانی و دژەتیرۆری عێراق ئەنجامدراوە.
پێداچوونەوە: توانا نەقی