کەشوهەوا

ئەمڕۆ پلەکانی گەرما دادەبەزن و سبەینێ زیاتر

964+

توانا نەقی

کەشناسی پێشبینی خۆی بۆ ئەمڕۆو سەینێ بڵاوکردەوە و ئەمڕۆ ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت، لەگەڵ بوونى تۆزێکى سووک لە کاتەکانى ئێوارە و شەو.

بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێم بڵاویکردەوە، پلەکانی گەرما هەر وەک دوێنێ دەبن بەڵام لە هەندێک ناوچە نزمتر دەبنەوە.

هەرچی سەبارەت بە پلەکانی گەرمای سبەینێیە پێشبینی کراوە زیاتر دابەزن و لە زۆربەی ناوچەکان دێتە خوار 40 پلەی سلیلیزی.

ئەمڕۆ یەک شەممە 29.6.2025
خێراى با / مامناوەند دەبێت  ( 15 – 25 )کم/ک .
مەوداى بینین / (8 –  9 ) کم دەبێت
ئاراستەی با /  باکوورى و باکووری خۆرهەڵات دەبێت.
پلەکانی گەرما/ نزیک دەبێتەوە لە تۆمارکراوەکانی دوێنێ , لە هەندێ ناوچە نزم دەبێتەوە  وەک لە وێنەکەدا ئاماژەی پێکراوە.

بەرزترین پلەکانی گەرما بۆ ئەمڕۆ یەکشەممە:
هەولێر :  43 پلەی سیلیزی
سلێمانی : 41 پلەی سیلیزی
دهۆک :  42  پلەی سیلیزی
کەرکوک : 46 پلەی سیلیزی
زاخۆ  :  42 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە :41 پلەی سیلیزی
سۆران :  39 پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران : 30 پلەی سیلیزی
گەرمیان :46 پلەی سیلیزی