دیمەنێک لە قەزای کفری _ وێنە: 964
بەتەمای خۆپیشاندان بوون
ژمارەیەک گەنجی کاسبکار لە کفری دەستگیر کران
964+
میلاد جەلال – گەرمیان
زانیاری نوێ لەسەر ئەم هەواڵە کاتژمێر 11:35 خولەک:
سەرجەم ئەو گەنجانەی بەهۆی خۆپیشاندانەوە لە کفری دەستگیر کرابوون ئازاد کران.
زانیاری پێشوو:
ژمارەیەک گەنجی کاسبکار ئەمشەو لە قەزای کفری بەتەمای خۆپیشاندان بوون بەڵام ئاسایش رێگری لێکردوون و بەشێکیانی دەستگیر کردووە.
ساهیر عەلی قایمقامی قەزای کفری بە 964ـی وت، ژمارەیەک گەنج گردبوونەتەوە و ویستوویانە خۆپیشاندان بکەن و تایە بسوتێنن، بەڵام ئاسایش رێگەی نەداون و ئەوانیش سووربوون لەسەر ئەوەی ئەو کارە بکەن.
وتیشی، لەبەر ئەوە ئاسایش هەستاوە بە دستگیر کردنی بەشێکیان و ئەوان قسەیان لەگەڵ ئاسایش کردووە کە هەر ئەمشەو ئازاد دەکرێن.
قایمقامی کفری ئاماژەی بەوەکرد، ئەو گەنجانە کاسبکارن گوایە بەهۆی خراپی گوزەرانی خەڵک و نەمانی ئیشوکاری ئەونەوە ویستوویانە خۆپیشاندان ئەنجام بدەن.
پێداچوونەوە: توانا نەقی