دیمه‌نێك له‌كاتى پڕكردنه‌وه‌ى به‌شه تهواونهكراوهى پرده‌كه... فۆتۆ: شاره‌وانى قه‌ڵادزێ
پرده ههڵواسراوهكهى قه‌ڵادزێ پینه‌كرا
+964
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
پردی دەروازەی قەڵادزێ، كه ماوه‌ى نۆ ساڵه به ته‌واونه‌كراوی به‌جێهێڵدراوه، له‌لایه‌ن شاره‌وانى قه‌ڵادزێوه به‌شه ته‌واونه‌كراوه‌كه‌ى پڕكرایه‌وه، بۆ ئه‌وه‌ى هاتوچۆى به‌سه‌ردا بكرێ.
قهڵادزییهكان ناویان له‌و پرده ناوه “پرده هه‌ڵواسراوه‌كه”، چونكه پڕۆژەیه‌كى نۆ ساڵ له‌مه‌وبه‌رى حكومه‌تى هه‌رێمه و بە تەواونەکراوی له ده‌روازه‌ى شاره‌كه‌یان ماوه‌ته‌وه.
به‌پێی هه‌واڵێك كه شاره‌وانى قه‌ڵادزێ له فه‌یسبووكه فهرمییهكهیانەوە بڵاویان كردووەته‌وه، ماوه‌ى دوو رۆژه سه‌رقاڵى پڕكردنه‌وه‌ى ئه‌و به‌شه ته‌واو نه‌كراوه‌ن و ئه‌مڕۆش به ته‌واوى پڕیان كردووەته‌وه و به پێی ئه‌و وێنانه‌ش كه بڵاویانكردووەته‌وه، ده‌رده‌كه‌وێت ئۆتومبێله بارهه‌ڵگره‌كان هاتوچۆى به‌سه‌ردا ده‌كه‌ن.
964+ دەزانێت، درێژیی پردەکە 190 مەتر و پانییەکەشی 12 مەترە.
پێشتر، ئارام محه‌مه‌د، سەرۆکی شارەوانی قەڵادزێ بە تۆڕی 964+ـی راگەیاندبوو، سەرجەم کارە هونەریی و ئیدارییەکان بۆ دووبارە خەرجکردنەوەی پارە بۆ پڕۆژکە تەواو کراوە و تەندەر ئاشکرا کراوە، ماوەتەوە کۆمپانیایەک پڕۆژە وەربگرێت.
وتبوویشی “تائێستا تەندەرەکەی دووجار بانگەوازی ئاشکرای بۆکراوە، بەڵام هیچ کۆمپانیایەک وەرینەگرتووە”.
به‌پێی زانیارییه‌كانى تۆڕى964، پڕۆژەكه لە 80% ی کارەکانی ته‌واو كرابوون، به‌ڵام دواكه‌تن لهتهواونهكردنى 20% دیکەی ، وای له شاره‌وانى كرد به شێوه‌یه‌كی كاتى پڕی بكاته‌وه.