بەرگرى شارستانى سۆران

لەبارەى دۆزینەوەى تەرمى ئاڤێستا روونکردنەوە دەدات

964+

وریا فەتاح

بەرگرى شارستانى سۆران رایدەگەیەنێت، دۆزینەوەى تەرمى مامۆستا ئاڤێستا دورە لەراستییەوە. دەشڵێت: تیمەکانمان لەگەڕان بەردەوامن.

لە روونکردنەوەیەکدا، بەرگرى شارستانى سۆران، دەنگۆى دۆزینەوەى تەرمى مامۆستا ئاڤێستا رەتدەکاتەوە و دەڵێت: ئەو هەواڵە دوورە لە راستییەوە، بەڵام تیمەکانمان بەردەوامن لەگەڕان و پشکنین.

” لەکۆتای مانگی سێیەم پڕۆسەى گەڕان کۆتایى پێدەهێنین”، بەرگرى شارستانى سۆران وادەڵێت.

سەبارەت بەدۆزینەوەی تەرمێک، لەسنووری بەڕێوەبەرایەتیى بەرگرى شارستانى سۆران، لە روونکردنەوەکەدا هاتووە، هیچ تەرمێک نەدۆزراوەتەوە، ئەم تەرمەی ئێستا باسی دەکرێت لە سنووری قەزای خەبات دۆزراوەتەوە و هەر لەوێش خنکاوە.

روونیشى کردووەتەوە، ئەو ڤیدیۆیەى بڵاوکراوەتەوە گوایە ساتى دۆزینەوەى تەرمى مامۆستا ئاڤێستایە، ڤیدیۆیەکى کۆنە و پەیوەندى بەو کەیسەوە نییە.

مامۆستا ئاڤێستای تەمەن 27 ساڵ رۆژی 5.4.2025 بۆ گەشت و سەیران، لەگەڵ بنەماڵەکەی لە هەولێرەوە چوونە دەڤەری سۆران و لە سەر رووباری تەنگاتور لە قەزای مێرگەسور حەوانەوە، بەڵام لەپڕ بەهار و سروشت و دڵخۆشیان لێبوو بەشین، براکەی کەوتە ناو رووبار و مامۆستا ئاڤێستا بۆ دەرهێنانەوەی خۆی خستەناو ئاوەکە، هەرچەندە براکەی رزگاری بوو و هاتەدەرەوە بەڵام، مامۆستا ئاڤێستا ئاو بردی و تا ئێستا بێ سۆراغە.

ئاڤێستا و ئارڤان؛ دوو چیرۆک و یەک ئازار و رووبارێک

ئاڤێستا و ئارڤان؛ دوو چیرۆک و یەک ئازار و رووبارێک