ئیتر هەینى دەبێتە رۆژى مەرگ

مێردمنداڵێک لە زێى گەورە خنکا

964+
عەبدولعەزیز خالند – هەولێر

هەر لەگەڵ گەرماى کوردستان دەستیپێکرد، رۆژانى هەینى دەبن بەرۆژى خنکان و مەرگ، ئەوەتا ئەمڕۆ هەینى 27.6.2025، مێردمنداڵێک لەزێى گەورەدا خنکا.

رووداوەکە دوانیوەڕۆ روویداوە، دواى گەیشتنى تیمى غەواسى خەبات تەرمەکەى دۆزرایەوە و رەوانەى پزیشکى دادى کرا.

سەرچاوەیەک لە تیمى غەواسى خەبات لە بارەى رووداوەکە قسەى بۆ 964 کردووە و دەڵێت، مێردمنداڵەکە لەکاتى مەلەکردندا خنکاوە، بەڵام هیچ ناسنامەیەکى پێ نییە و کەسى لەگەڵ نەبووە بۆیە نازانرێت کێیە و خەڵکى کوێیە.

پێداچوونەوە: وریا فەتاح

کچێکى تەمەن 17 ساڵ لە زێى گەورە خنکا

کچێکى تەمەن 17 ساڵ لە زێى گەورە خنکا

تەرمى یەکێکیان دۆزرایەوە؛ باوکێک و دوو کوڕەکەى خنکان

تەرمى یەکێکیان دۆزرایەوە؛ باوکێک و دوو کوڕەکەى خنکان