لە قوشتەپە

زاوا و ماڵە خەزورانى شەڕەتەقە لە نێوانیان روویدا و سێ کەس دەستگیرکران

964+

وریا فەتاح

ئاسایشی هەولێر، ئەمڕۆ پێنجشەممە، دەستگیرکردنی سێ کەسی راگەیاند کە لەسەر کێشەیەکی خێزانی لە قەزای قوشتەپە تەقەیان لە ئۆتۆمبێلێکی بارهەڵگر کردبوو. رووداوەکە هیچ زیانێکی گیانی لێ نەکەوتووەتەوە.

رووداوەکە لە چوارڕیانی قەزای قوشتەپە روویداوە و ئۆتۆمبێلێکی بارهەڵگر کراوەتە ئامانج و تەقەى لێکراوە. بەپێى راگەیەنراوى ئاسایش، هیچ کەسێک لە رووداوەکەدا زیانی پێنەگەیشتووە

.

ئاسایشى هەولێر ئاشکراى کردووە، دوای بەدواداچوونی هێزەکانی ئاسایش، دەرکەوتووە کە هۆکاری تەقەکردنەکە دەگەڕێتەوە بۆ کێشەیەکی کۆمەڵایەتی لە نێوان دوو بنەماڵەدا، کە پەیوەندی “زاوا و خەزوور” لەنێوانیاندا هەیە.

ئاماژەی بەوەشکردووە، “لەسەر ئەم رووداوە و بە فەرمانی دادوەری لێکۆڵینەوەی ئاسایشی هەولێر، سێ تۆمەتبار بەناوەکانی (ع.خ.ع)، (ع.ر.خ) و (م.م.خ) دەستگیرکران.”

هەروەها دەست بەسەر ئەو چەکانەشدا گیراوە کە لە رووداوەکەدا بەکارهاتبوون و تۆمەتباران رووبەڕووی یاسا کراونەتەوەن بەڵام ئاسایشى هەولێر وردەکارى زیاتر نەخستووەتەڕوو و لایەنى تەقەکەرى ئاشکرا نەکردووە.

پزیشکێک لە هەولێر ماڵە خەزورانی دەداتە بەر دەسڕێژی گول...

پزیشکێک لە هەولێر ماڵە خەزورانی دەداتە بەر دەسڕێژی گوللە